بۆ هێنان و ئەنجامدانی کاری ئیزۆگام لە گشت پڕۆژەکانی حکومی و تایبەتدا بە هاوکاری لەگەڵ نووسینگەی سەربان.
ئێمە لەو کەسانە بووین کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ یەکەم جار ئیزۆگاممان لە وڵاتی ئێران هێنایە هەولێر، بە هاوکاری کۆمپانیای زەمەن . کە بۆ بیناکانی حکومی و تایبەت ئەنجامماندا، پێشتر ئەم کارە لە هەولێر و کوردستاندا نەبوو. تەنانەت لەو کاتەدا زۆربەی ئەندازیارەکانیش شارەزای ئەم کارە نەبوون، هەر ئێمە روونکردنەوەمان پێ دەدان کەوا ئەم مەوادە چۆن بەکاردەهێنرێ و پێکهاتەکەی چییە، چونکە پێشتر لە عێراق تەنها قیڕ و گۆنیە بەکار دەهات بۆ ڕێگرتن لە ئاو و شێ.